١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٢:٠٥
وریایی دانی ئاسایشی ئەمریکا لە ساڵوەگەری پەلامارەکانی ١١ سیپتەمبر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەروبەندی پانزدەهەمین ساڵوەگەری پەلامارەکانی ١١ سیپتەمبەر ، لە چاو مەترسیگەلێک کە هەرەشە لە شارومەندانی ئەو وڵاتە لە سەرانسەری جیهان دەکات ، وریایی یان داوە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوەیەک دا ڕایگەیاند ، زانیارییەکانی تا ئێستا نیشان ئەدات کە تاقمەکانی ترۆریستی هەروا خەریکی بەرنامە ڕێژین بۆ ئەنجام دانی پەلامار  لە ناوچە کانی جۆر بەجۆردان .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ووتیشی ، دەمارگرژەکان ڕەنگە بە چەکی باو و ناباو پەلامار بکەنە سەر قازانج و بەرژەوەندی دەوڵەتی ونادەوڵەتی ئەمریکا .

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی دەرەوەی  ئەمریکا ، دەمارگرژەکان هەروا پیان خۆشە کە پەلامار بکەنە  سەر ئامانجەکانی ناسەربازی وەکوو ڕێ وڕەسمی گشتی ، ئۆتێلەکان ، کلووپەکان و چێشتگەکان ، پەرستگەکان ، خۆیندگەکان ، فڕۆشەگەکان و ناوەندەکانی کڕین، گەیاندن و گواستنەوەی گشتی و کۆبوونەوەکانی شارومەندانی ڕۆژئاوایی .

دوا بە دوای پەلامارەکانی ترۆریستی ١١ سیپتەمبەر ی ساڵی ٢٠٠١ نزیک بە سێ هەزار کەس کوژران و دەوڵەتی ئەمریکا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی هۆکارانی ئەم پەلامارانە هێرشی کردە سەر وڵاتانی ئەفغانستان و ئێراق کە لە ئەنجامی دا سەدان هەزار کەس قووربانی و سەدان ملیارد دۆڵاڕ زەرەر لە ژێر خانەکانی ئەو دوو وڵاتە کەوتووە .

لەم بەینە و دوای بڵاو بوونەوەی بەشگەلێک لە زانیارییەکانی نەهێنی کە دەوڵەتی ئەمریکا تا بە ئێستا خۆی بواردووە لە بڵاوکردنیان ، ئاشکرا کراوە کە دەوڵەت و شارومەندانی عەرەبستانی سەعوودی ڕۆڵی سەرەکیان هەیە لە بەرنامە رێژی و پشتگری هەموو لایانە لە پەلامارەکانی ترۆریستی ١١ سێپتەمبەر.

کۆنگرەی ئەمریکا یش بە پەسەند کردنیی گەڵاڵەیەک بە بنەماڵەی قوربانییەکانی ١١ سێپتەمبەر ئەو دەستەڵاتەی داوە تا لە دەوڵەتی عەرەبستان داوای زیانبایی بکات .

هێشتا دەوڵەتی ئۆباما ئەم پەسەند کراوەیەی تەیید نەکردووە ....

کۆتایی کورتە نامە/310